رژێمی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر نزیکەی کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا ئەنجام دەدات
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر ناوی بەهانەی پاراستنی دروز هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر نزیکەی کۆشکی سەرۆکایەتی سوریا لە دیمەشق ئەنجام دایەوە.
ئەڤیخای ئەدرەعی بەناو وتەبێژی عەرەبی سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند کە هێرشیان کردووە سەر نزیکەی کۆشکی ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا لە دیمەشقی پایتەخت.
پێش هێرشەکە ئەدرەعی باسی لەوە کردبوو کە دوو دورزی مەدەنی کە لە سوریا بریندار بوبوون بۆ چارەسەری گواسترانەوە خاکەکانی داگیرکراو.
دوای هێرشەکە بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یائۆز گالانت بەناو وەزیری پاراستنی رژێمی داگیرکەر راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و هەڕەشەیان کرد کە "رێگە بە هیچ جۆرە هەڕەشەیەک لە دژی دروز یان هێزەکان لە باشووری دیمەشق نادەن."
رژێمی داگیرکەر پێشتریش ئیدعای کردبوو کە رێگە بە گەشتنی زیان بە دروز نادەن و بەردەوام دەبن لە پاراستنیان.
دروز کە نزیکەی ١ و نیو ملیۆن ژمارەیانە لە سوریا، لوبنان و خاکەکانی داگیرکراو دەژین. ١٣٠ هەزار دورزی لە ناوچەکانی جەلیلە و جەرمەل لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو دەژین و ٢٠ هەزار کەسیش لە بەرزاییەکانی جۆلان کە ساڵی ١٩٦٧ داگیر کراون دەژین.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە فراوانبوونی بێ ێشینەی دروستکردنی شارۆچکەکان (مستەعمەرات) لەلایەن رژێمی سەهیۆنی و خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە خاکە داگیرکراوەکان هۆشداریی دا.
لە باشووری هیندستان لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٩ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شاری تڤێری رووسیا ٧ کەس بریندار بوون.
ناوەندی فریاگوزاریی پزیشکی لە شاری غەززە ڕایگەیاند کە بەساڵاچووان و منداڵان زۆرترین زیانیان بەهۆی شەپۆلە کەشوهەوایییەکەی ئەم دوایییەوە بەرکەوتووە و دۆخی مرۆیی لە ناوچەکانی ئاوارەکاندا بە شێوەیەکی مەترسیدار ڕوو لە خراپبوونە.